"بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە بەردەڕەش جێ بەجێ بکرێت"

"بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە بەردەڕەش جێ بەجێ بکرێت"
پەیامی کورد   ...   "بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە بەردەڕەش جێ بەجێ بکرێت"

بەڕێوبەری ئاوی قەزای بەردەڕەش ووتی بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێ بکرێت، ئاو لە زێی گەورە دەهێندرێت، چیتر پێویست بە بیر ناکات.

ئەندازیار ڕێبەر نازم خورشید "بەڕێوبەری ئاوی بەردەڕەش، ڕایگەیاند "بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێ بکرێت، لە زێی گەورە ئاو دەھێندرێت، شوێنی پڕۆژەکە دەکەوێتە سەرووی گوندی دالەڕێ لە سنووری قەزای بەردەڕەش، لەوێ لە ڕێگەی کۆگاکانی ئاو بۆ ھەموو قەزای بەردەڕەش و ناحیە و گوندەکان دابەش دەکرێت. ئەو پڕۆژەیە تەواوبێت تا ٢٥ ساڵی دیکە کێشەی ئاومان نابێت."
ئەندازیار ڕێبەر نازم خورشید ووتیشی "ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت چیتر پێویستمان بە ئاوی ژێر زەوی نابێت."
بەڕێوبەری ئاوی بەردەڕەش ووتیشی "بەجیددی کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەکە بکرێت، بوودجەیەکی باشی پێویستە، نزیکەی ٢٠٠ملیۆن دۆلاری دەوێت، بەڵام پڕۆژەکە کۆتایی بە کێشەی ئاوی سنووری قەزای بەردەڕەش دێنێت کە ئەمساڵ بەھۆی کەم بارانی سێ بیر ووشک بوونە، ئاوی ١٥ بیری دیکەش کەم بووە و مەترسی وشکبوونیان لەسەرە."

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە