وەزیری هەرێم : یاداشتێك سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچه ده‌ده‌ینه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی

پەیامی کورد ... وەزیری هەرێم : یاداشتێك سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچه ده‌ده‌ینه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان دەڵێت، بڕیاری ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له جه‌ژن بڕیارێكی سیاسی یه، ده‌شڵێ "یاداشتێك ده‌ده‌ینه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی به‌غدا."
ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم ڕایگه‌یاند "له‌سه‌ر بڕین و ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم یاداشتێك ده‌ده‌ینه ووڵاتانی جیهان و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دراوه، چوونكه نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان غه‌درێكی گه‌وره‌یه له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه مافێكی یاسایی و ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستانه، به تایبه‌تی ڕاگرتنی مووچه له به‌ره به‌ری جه‌ژنی قوربانی پیرۆز."
ووتیشی "ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت نا عه‌داله‌تییه و نه‌ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران بكرێت، ئێمه دڵنیاین دوای جه‌ژن كێشه‌ی مووچه هه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چوونكه ئه‌مه مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن."
ئایدن مه‌عرووف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد "خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاداشتتێکین بۆ هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به مافی مرۆڤ، ده‌ركردنی بڕیاری نه‌ناردنی مووچه دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تییەوه، دیاره خۆی ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگ نابێت."





