دۆخی خراپی شێرزاد عەلی رەمایی وەرزشوانی کورد لە دوای ئەشکەنجە، ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە و گەڕاندنەوەی بەپەلەی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە

پەیامی کورد ... دۆخی خراپی شێرزاد عەلی رەمایی وەرزشوانی کورد لە دوای ئەشکەنجە، ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە و گەڕاندنەوەی بەپەلەی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە
شێرزاد عەلی رەمایی وەرزشوانی کورد دوای دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەی بەردەوام لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە تووشی خوێنبەربوونی داخڵی بووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوێزراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ، ناوبراو لە نەخۆشخانە لە ڕێگای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی کورت ماوە بە بنەماڵەکەی وتووە “کە حاڵی باش نییە” بەڵام پێش ئەوەی بنەماڵەکەی چاویان بە ئەو بکەوێت هێزە ئەمنییەکان دووبارە بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سنە ڕایانگواستووە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد؛ لە نەخۆشخانە بە شێوەی جیددی پێی ڕانەگەیشتوون و تەنها سیرۆمێکیان بۆ داناوە و دواتر لە کاتێدا دۆخی تەندرووستی خراپ ڕاگەێندراوە، جارێکیتر بۆ گرتووخانە ڕاگوێزراوە.
شێرزاد عەلی رەمایی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا.





