سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیان دا پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە پۆستە نوێیەکەیدا دەربڕی.

شەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ھیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن لە ھەولێر کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەست بەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، سوپاسی حکوومەتی ژاپۆن و بە تایبەتیش ئاژانسی ھاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن "جایکا"ـی کرد کە چەندین پڕۆژەی گرینگ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسووڵگەری ژاپۆن لە ھەولێر، خواستی ووڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە