١٠ زیندانی سیاسی ژن لە چاوپێكەوتن بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بێبەش کران

١٠ زیندانی سیاسی ژن لە چاوپێكەوتن بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بێبەش کران
پەیامی کورد   ...   ١٠ زیندانی سیاسی ژن لە چاوپێكەوتن بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بێبەش کران

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمەڵێک لە ژنە زیندانیانی سیاسی لە بەشی ژنان و بەندی چواری زیندانی ئێڤین لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو، زیندانی سیاسی کورد و پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی مەحكووم بە لە سێدارەدان ، بەرپرسانی زیندان لانیکەم ١٠ لەو ژنانەیان لە سەردانی ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی مانگێک بێبەش کردووە.

ئەو زیندانییانە ڕۆژی چوارشەممە بە ووتنەوەی درووشم، تووڕەیی خۆیان لە سەرکوت و سزای لەسێدارەدان بە زیندانیانی سیاسی دەربڕی.

پەخشان عەزیزی، مەهوەش (سایە) سەیدال، ناهید خوداجوو، ئەعزەم خزری، مەعسوومە نەساجی، مەعسوومە عەسکەری، سەعید قوربانعەلی، سەكینە پەروانە، نەرگس مەنسووری، حورا نیکبەخت لەو زیندانی یانەن کە لە مافی چاوپێكەوتن بێبەش کراون.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە