هێرشی بەكرێگیراوانی ئیتلاعات بۆ ماڵی دوو هاووڵاتی كورد لە مەهاباد; دەستبەسەرداگرتنی جلوبەرگی كوردی و ناسنامەكانیان

پەیامی کورد ... هێرشی بەكرێگیراوانی ئیتلاعات بۆ ماڵی دوو هاووڵاتی كورد لە مەهاباد; دەستبەسەرداگرتنی جلوبەرگی كوردی و ناسنامەكانیان
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، بە هێرشكردنە سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک، دەستیان بەسەر هەموو جلوبەرگی کوردی، مۆبایل، ناسنامە و کارتی بانکی ئەوان دا گرت.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئەو هێرشە نزیکەی کاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیان بە شکاندنی دەرگای ماڵەکان و بەبێ فەرمانی قەزایی كراوە و ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر نەکراون.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




