مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی یە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە. 

چوارشەممە، 04-06-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە 'لی جای میوونگ' کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەڵێت: "بەوپەڕی خۆشحاڵی یەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان حکوومەتەکانمان و قووڵکردنەوەی دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان گەلەکانمانم."

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە