نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد
پەیامی کورد   ...   نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد

ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کردوو سڵاوی تایبەت و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا لە ھەولێر سازکرا بوو.

ھاوکات ھێمن ھەورامی، سڵاوی تایبەتی و پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە