هۆشیار زێباری : برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت

پەیامی کورد ... هۆشیار زێباری : برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی – چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆش دایه.
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی له كاتێكی زۆر ناخۆش دایه و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتووشیه‌تی: "ئێمه له شاری خه‌ونه‌كان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژووی سیاسیش مان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت."
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




