بەرشەلۆنە گرێبەستی لامین یامالی تا 2026 نوێکردەوە

پەیامی کورد... بەرشەلۆنە گرێبەستی لامین یامالی تا 2026 نوێکردەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، سەرکەوتووبون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لامین یامالی یاریزانی لاوی ئیسپانی یانەکەیان .
یانەکە ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکەی یامال بۆ ماوەی دوو وەرزیتر و تا هاوینی 2026 نوێکراوەتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی یەک ملیار یۆرۆیە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2024 کۆتاییدەهات.
ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارەکانی و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەیان ئیمزای لەسەر گرێبەستە نوێیەکە کردووە و دڵخۆشن بە مانەوەی لەگەڵیاندا بۆ ماوەیەکی زیاتر.
رونیشیانکردووەتەوە، یامال ئاستێکی نایابی پیشکەشکردووە لەگەڵیاندا دوای ئەوەی لە لاماسیاوە سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و سەرەڕای تەمەن بچوکەکەی زۆر بە خێرایی قۆناغەکانی گەشە کردنی تێپەڕاندوە.





