یانەی ئاكرێ بووە پاڵەوانی خوولی نایابی كوردستان
 
					لەدواین یاری خوولی نایابی كوردستان، یانەی ئاكرێ بووە پاڵەوانەی خوولەكە و بردنەوەی جامی یارییەكە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، یاری كۆتایی خوولی نایابی كوردستان لەنێوان یانەی ئاكرێ و یانەی چوارقوڕنە ئەنجام درا.
لە یارییەكەدا، هەردوو یانە بەبێ تۆماركردنی گۆڵ یەكسان بوون و بەوەش یانەی ئاكرێ بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خوولی نایابی كوردستان.
ئەم بابەتە 78729 جار خوێندراوەتەوە 
						
					 
						
					 
						
					 
						
					 
						
					