چە وەرزشوانێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە "پینگ‌پۆنگ"دا لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنی بەدەستهێن

چە وەرزشوانێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە "پینگ‌پۆنگ"دا لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنی بەدەستهێن


پەیامی کورد... کچە وەرزشوانێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە "پینگ‌پۆنگ"دا لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

وانیا یاوەری، کچە وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بواری "پینگ‌پۆنگ"دا لە کێبڕکێکانی "كانتندر"ی گورجستان، پلەی دووهەمی بەدەستهێنا و میداڵیای زیوی لە مل کرد.
کێبڕکێکانی "کانتندر"ی گورجستان، لە ڕۆژانی ٢٧ هەتا ٣٠ی خەرمانان لە شاری باتومی و بە بەشداریی وەرزشوانان لە دەیان وڵاتی جیهان، بەڕێوەچوو.
"وانیا یاوەری"، کچە وەرزشوانی بەتوانای کورد، تا ئێستا چەندین میداڵیای لە ئاستی ئێران و جیهاندا بەدەستهێناوە و ئەمجاریش بە بەدەستهێنانی میداڵیای زیو، سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ خۆی و نیشتمانەکەی مسۆگەر کرد.
 

ئەم بابەتە 11949 جار خوێندراوەتەوە