ڕیاڵ مەدرید بە ئۆفەری کۆتایی فشار دەخاتە سەر مباپێ

ڕیاڵ مەدرید بە ئۆفەری کۆتایی فشار دەخاتە سەر مباپێ

پەیامی کورد... ڕیاڵ مەدرید بە ئۆفەری کۆتایی فشار دەخاتە سەر مباپێ


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە پرۆسەی پێشکەشکردنی ئۆفەری کۆتاییدایە بۆ ئەوەی کیلیان مباپێ لە سەرەتای ساڵی داهاتووی ٢٠٢٤دا بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

بەگوێرەی تۆڕی "ریڤێلۆ” یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات سوود لەو ماوە یاساییە وەربگرێت کە مباپێ دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات، ئەمەش 6 مانگ پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس.

هەروەها پێشبینی دەکرێت دەستبەجێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس واژۆ بکات ئەگەر بەڕاستی بیەوێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆفەرە دوا هەوڵی ڕیال مەدرید دەبێت بۆ گواستنەوەی مباپێ کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئەگەر گرێبەست لەگەڵ یانەی شاهانە نەکات ئەوا یانەکە جارێکی تر پێداگری ناکات بۆ ئەوەی مباپێ بباتە ریزەکانیەوە.

جێگای سەرنجە گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.