ئوسترالیا خستنەلیستی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ نێو لیستی "وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر" دوێنێ پێنجشەممە، ڕاگەیاند.
پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەم بڕیارەی لە دوای هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگرییەوە داوە، کە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی سوپای پاسداران پیلانی بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی جووەکان لە ئوسترالیا داڕشتووە.
لە مانگی ئابی ڕابردوودا، ئوسترالیا ئێرانی بە داڕشتنی پیلانی دوو هێرشی دژە-سامی (دژی جووەکان) لە ڕێگەی ئاگرتێبەردانی بە ئەنقەست لە شارەکانی سیدنی و مێلبۆرن تۆمەتبار کرد.
هاوکات ئوسترالیا مۆڵەتی حەوت ڕۆژی بە باڵیۆزی تاران دا بۆ جێهێشتنی وڵات، کە ئەمەش یەکەم دەرکردنی لەو جۆرەیە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.