بەڕێکەوتنی کاروانی یازدەیەمی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە سوورییەکان لە لوبنانەوە

Dîroka Belavkirin :
بەڕێکەوتنی کاروانی یازدەیەمی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە سوورییەکان لە لوبنانەوە


پەیامی کورد- دیمەشق
کاروانی یازدەیەم لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی لوبنان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە سوورییەکان دوێنێ پێنجشەممە،  بەڕێکەوت، ئەوەش بە پاڵپشتی کۆمیسیای پەنابەران و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ.
١١٦ کەس لە ناوچەی تەعنایل لە زەحلە لە قەزای بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنانەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری مەسنەعەوە بەڕێکەوتن، بە ئاراستەی شار و پارێزگاکانی ئیدلیب، حومس، دیمەشق و دەوروبەری.
تێرێزا فەریحە، وتەبێژی فەرمی کۆمیسیای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٣٥ هەزار ئاوارە لوبنانیان جێهێشتووە.
وتیشی: "پێشبینی دەکرێت ژمارەکە لەگەڵ کۆتایی ساڵدا بگاتە ٤٠٠ هەزار".
ئەوەشی خستەڕوو کە بنکەکانی کۆمیسیا ڕووبەڕووی داواکارییەکی زۆر بوونەتەوە لەلایەن ئەو ئاوارەنانەی کە خوازیارن ناوەکانیان لە لیستەکانی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا تۆمار بکەن.