پەیامی کورد ... ئیسرائیل هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە واشینتۆن ووردەکارییەکانی دیداری نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات و باس لەو هەڕەشەیەی ئیسرائیل دەکات کە لە عێراقی کردووە.
تۆما باراک ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە و بەپێی بەیاننانەیەكی عێراقی تێیدا باسیان لە دۆخی سووریا و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە.
لەو پەیوەندییەدا دیپلۆماتکارێکی ئەورووپی لە واشینتۆن بە کەناڵی ئەلحوڕەی ڕاگەیاندووە، تۆم باراک سەرکردەکانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسرائیل پلانی هەیە بەردەوام بێت لە ئۆپراسیۆنەکانی تا حیزبۆڵڵا و گرووپە چەکدارەکان بە تەواوەتی لە چەک دادەماڵرێن، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردوە کە هەر گرووپێکی چەکداری عێراق بەشداری لە چالاکییە سەربازییەکان بکات، ئیسرائیل بەبێ هیچ دەستوەردانێکی ئەمریکا، لێیان دەدات و بۆردومانیان دەکات.
ئەو دیپلۆماتکارە ووتی : تۆم باراک داوای لە بەغدا کردووە گرووپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری بكات لە هەر پشتیوانییەک کە بتوانێت هاوکاری حزبۆڵڵای لوبنان بکات.
ئەو دیپلۆماتکارە کە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە واشینتۆن کۆبووەتەوە، ڕاگەیاندووە، "تۆم باراک بە سوودانی وتووە؛ ئەگەر هەیە ئیسرائیل بۆردومانی حیزبوۆڵڵای لوبنان بکات، بۆیە نامانەوێ عێراقیش بەهۆی دەستوەردانی گرووپە میلیشیایی یەکانییەوە ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی ئەو شەڕە ببێتەوە.
قسەکانی تۆم باراک بۆ سوودانی دانوستان نەبووە، بەڵکوو پەیامێکی تووند بووە کە ئەگەر میلیشیا عێراقییەکان دەستوەردان بکەن، عێراق دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش بەوتەی ئەو دیپلۆماتکارەی قسەی بۆ کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریکی کردووە.