پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین هەڕەشە لە ئەورووپا دەكات
لەگەڵ گەیشتنی ستیف ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپا کە ئەگەر شەڕیان دەوێت ڕووسیا "هەر ئێستا" ئامادەیە و دەرگای دانووستان دادەخات، هەروەها هەڕەشەی داخستنی یەکجاری ڕێڕەوە ئاوییەکان لە ئۆکراین دەکات.
ڕۆژی سێشەممە، ڤلادێمیر پوویتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ نیازێکمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەورووپا، بەڵام ئەگەر ووڵاتانی ئەورووپی شەڕیان دەوێت، ئەوا ئێمە هەر ئێستا بۆ ئەو شەڕە ئامادەین.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، هەر کە ئەورووپا دەستی بە شەڕەکە کرد، ئەوە هیچ دەرفەتێک بۆ دانوستان نامێنێتەوە و لەگەڵ هیچ لایەنێک گفتوگۆ ناکەین.
هەروەها ووتی، ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکراین فراوانتر و چڕتر دەکاتەوە، هەروەها ئەگەر لە ئاستەنگ درووستکردن و هێرشکردنە سەر کەشتییەکانمان بەردەوام بێت، ئەوە ڕێڕەوی ئاوی بە یەکجاری بەسەر کیێڤ دادەخەین.