ئێران : ئەمریکا و ترۆئیکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی نوێیان دژی ئێران خستووەتە ڕوو

Dîroka Belavkirin :
ئێران : ئەمریکا و ترۆئیکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی نوێیان دژی ئێران خستووەتە ڕوو
پەیامی کورد   ...   ئێران : ئەمریکا و ترۆئیکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی نوێیان دژی ئێران خستووەتە ڕوو

نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی باسی لەوە کردووە کە ئەمریکا بە هاوکاریی سێ ووڵاتی زلهێزی ئەورووپا لە هەوڵی بڕیارنامەیەکی نوێ دژی کۆماری ئیسلامین و ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەیان خستووەتە ڕوو.

ڕەزا نەجەفی نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی بەنیسبەت ڕەشنووسی بڕیارنامەی نوێی ئەمریکا و سێ ووڵاتی ئەورووپایی ناسراو بە ترۆئیکا لە شەورای حوکام دژکردەوەی نیشان دا و هۆشداریی دا و بە "هەوڵی نایاسایی" لە قەڵەم دا. 

ئەو نوێنەرەی ڕێژیم لە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هەوڵانە هیچ کارتێکەرییەکی لەسەر دۆخی ئێستای ڕێژیم نابێت.

نەجەفی لە ووڵامی ڕۆژنامەواناندا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپایی لە ئێستادا بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە ڕێکارە نێونەتەوەییەکان لە هەوڵی سەپاندنی ڕوانگەی ملهوڕانە لە دژی ڕێژیمی ئێران دان.

ئەو لێدوانەی نەجەفی لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی باسی لەوە کردبوو کە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی ڕێژیمی ئێران بە خێرایی ڕوو لە هەڵکشانە و ئەوەش نیگەرانی ئەمریکا و سێ ووڵاتی ئەورووپایی لێ کەوتووەتەوە.