ئێران بۆ پێشگیری لە هێرشی ئەمریكا پەنا بۆ ووڵاتانی تر دەبات

Dîroka Belavkirin :
ئێران بۆ پێشگیری لە هێرشی ئەمریكا پەنا بۆ ووڵاتانی تر دەبات
پەیامی کورد    ...   ئێران بۆ پێشگیری لە هێرشی ئەمریكا پەنا بۆ ووڵاتانی تر دەبات

ڕۆژنامەی "ئورشەلیم پۆست" لە یەکێک لە ووتارەکانی خۆیدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە تا لە ڕێگەی ووڵاتانی دیکە پێش لە هێرشی ئەمریکا بگرێت.

بەپێی ئەو ووتارە، لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا تاران لەگەل ڕووسیا ، تورکیا و چەندین ووڵاتی دیکە پەیوەندی گرتووە تا بۆ پێشگرتن لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ناوبژیوانی بکەن.

ئورشەلیم پۆست ڕایگەیاند کە تاران هیوادارە کە ڕووسیا بتوانێت لە نفووزی خۆی بۆ بەکارهێنانی فشار کەڵک وەربگرێت.

ئێران هەروەها هیوادارە ووڵاتانی دەورووبەری کەندئاو بەتایبەت قەتەر کە لە ئاگربەستی شەڕی ١٢ ڕۆژەش ڕۆڵی هەبوو، لەو بارودۆخە هاوکاری بکەن.

نووسەری ئەو ووتارە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕێژیمی ئێران هەڕەشەکانی ئەمریکای بە جیددی وەرگرتووە و دەزانێت هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ پێویستی بە دەستکەوتێکی دیاریکراو هەیە بۆ واشنیتۆن؛ لە هەمان کاتدا، هێشتا ڕوون نییە تاران چ سەرکەوتنێک دەتوانێت لەم چوارچێوەیەدا ڕادەستی ئەمریکا بکات.