پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای بووشەهر لە ئێران ڕووی دا
کاتژمێر 8:41 خولەکی دوێنێ بە کاتی ئێران ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 ڕێختەر، شارۆچکەی عەسەلووییەی لە باشووری پارێزگای بووشەهری ئێران، هەژاند.
یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' لە زاری ناوەندی بوومەلەرزەزانی سەر بە دامەزراوەی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تاران، ڕایگەیاند "بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 18 کیلۆمەتر و لە دووری 24 کیلۆمەتری شارۆچکەی عەسەلووییە لە پارێزگای بووشەهر، ڕووی داوە."
تا ئیستا هیچ هەواڵێکی فەرمی دەربارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕانەگەێندراوە.