پەیامی کورد ... ئەمریکا گەڕاندنەوەی سەقامگیری ستراتیژی لەگەڵ ڕووسیا بە یەکەمایەتییەکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوە لە ئەورووپا دەزانێت
خاڵە سەرەکییەکانی ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا :
🔹بەرژەوەندی سەرەکی ئەمریکا کۆتایی هێنان بە کردەوەی سەربازییە لە ئۆکراین ؛
🔹ئەمریکا دەیەوێت چیتر ناتۆ وەک "هاوپەیمانییەکی فراوانتر" سەیر نەکرێت؛
🔹ئەمریکا دەیەوێت ئەورووپا بەرپرسیارییەتی بەرگری خۆی لە ئەستۆ بگرێت؛
🔹ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی "ناکۆک"ە، کە زۆرێکیان "پێشێلی" نۆرمەکانی دیموکراسی دەکەن؛
🔹ئەمریکا چیتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فاکتەری باڵادەست لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا نازانێت؛
🔹ناوچەی هیندۆ-پاسیفیک دەبێتە شوێنی هەندێک لە شەڕە سەرەکییە ژێئۆپۆلەتیکی و ئابوورییەکانی ئەم سەدەیە؛
🔹ئەمریکا تەنها گرینگی بە بازرگانی کردن لەگەڵ چین بدات لە کاڵای ناستراتیجی.