مێرتز ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین کشایەوە

Dîroka Belavkirin :
مێرتز ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین کشایەوە
پەیامی کورد    ...   مێرتز ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین کشایەوە

🔸 کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە، بە فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئاڵمانیای ڕاگەیاندووە، مێرتز بە داوای شەڕ و هەوڵدان بۆ تێکدانی دانوستانەکان، پێشنیاری ناڕاستەقینە و گەمژەیی ڕاشکاوانە، خۆی لە “یاری” دانووستانەکانی ئاشتی ئۆکراین “دەرخستووە”.

🔸 گۆڤارێکی ئاڵمانی بەشێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نهێنی نێوان سەرکردەکانی ئەورووپا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی بڵاوکردەوە کە بێ متمانەیی ئەورووپییەکان بە ئەمریکای نیشان دا سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین . هەروەها مێرتز لە گفتوگۆکەدا ئامادە بوو. ئامۆژگاری زێلێنسکی کرد کە "لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆر ووریا بێت" و ووتی "ئەوان یاری لەگەڵ تۆ و لەگەڵ ئێمە دەکەن"، لەوانەیە ئاماژەیە بۆ ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و جارێد کوشنەر زاواکەی. نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، هیچ لێدوانێک لەسەر بەشە بڵاوکراوەکانی گفتوگۆکە نادەن.