پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بڵاوکردنەوەی فایلەکانی ئیپشتاین ی پەسەند کرد
▫️ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە پێویستە وەزارەتی داد سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە ماونەتەوە کە پەیوەندییان بە دۆسیەی جێفری ئیپشتاینەوە هەیە بڵاوبکاتەوە.
▫️ پرۆژە یاساکە بە ٤٢٧ دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ئێستا پڕۆژە یاساکە دەچێتە ئەنجوومەنی پیران.
▫️ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژە یاساکە بگاتە دەستی، واژۆی لەسەر دەکەم.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا توودەی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کردووە کە پێویستە وەزارەتی داد سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە ماونەتەوە بڵاوبکاتەوە کە پەیوەندییان بە دۆسیەی جێفری ئیپشتاینەوە هەیە کە دەوڵەمەندێکی دارایی یە و بە تاوانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی یەوە سزا دراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پرۆژەیاساکە بە 427 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر پەسەندکراوە. ئێستا پڕۆژە یاساکە دەچێتە ئەنجوومەنی پیران.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژە یاساکە بگاتە دەستی، واژوو دەکەین.
دۆسیەی پەیوەندییەکانی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ جێفری ئیپشتاین، ئێستا بووەتە یەکێک لە پاژنەی ئەکیلی ترامپ لە سیاسەتی ئەمریکادا. ئیپشتاین، کەسێکی دەوڵەمەندی داراییە و بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی یەوە سزا دراوە، پێش مردنی گوماناوی لە ساڵی ٢٠١٩دا لەگەڵ زۆرێک لە نوخبە سیاسی و ئابوورییەکانی جیهان پەیوەندی هەبووە.
بەڵام ناوی ترامپ لەبەر چەند هۆکارێک لە ژێر ووردبینی میدیا و ڕای گشتی دا بووە. پەیوەندییە کۆنەکان و ئامادەبوون لە ئاهەنگە تایبەتەکان و دەنگۆی نامەنووسی هاوبەش و بەڵگەنامە بۆتە هۆی ئەوەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆسیەکە ببێتە بابەتێکی مشتومڕئاوی. ئاشکراکردنی نامەیەکی مشتومڕئاوی کە دەگەڕێتەوە بۆ ترامپ کە ئاراستەی ئیپشتاین کراوە و بەڵێنە جێبەجێ نەکراوەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانی ئەو دۆسیەیە وایکردووە بیروڕای گشتی زیاتر گومانی لێبکات.
ئەم دۆسیەیە هێندە گرینگ بووە کە لەم دوایی یانەدا بووە جێی سەرنجی میدیا جیهانی یەکان لە کاتی داوای یاسایی نێوان ئیلۆن ماسک ملیاردێری بەناوبانگ و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و ترامپ دوای ئەوەی لە حکوومەت جێهێشتووە و ئەمەش پرسیاری زۆری لە مێشکی گشتی دا ورووژاندووە.
دۆسیەی ئیپشتاین کە نزیک بوو لە پەراوێزخستنی دوای مردنی گوماناوی ٦ ساڵ لەمەوبەر، ئەمساڵ گەڕایەوە پێشەنگی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا. پریشکی ئەو کارەساتە دەتوانرێت بە ئاشکراکردنی نامەیەک هەژمار بکرێت کە لەلایەن ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ەوە بۆ ترامپ دەگەڕێتەوە؛ نامەیەک کە پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لە ئیپشتاین کردبوو و ناوەڕۆکی سێکسی تێدابوو. بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامەیە بووە هۆی کاردانەوەی تووند و دەمارگیری لەلایەن ترامپ ەوە؛ کاردانەوەیەک کە لە بەرامبەردا پرسیارەکانی سەبارەت بە پاشخانی ئەم بووژانەوەیە لەناکاوە ورووژاند.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی ئەم دۆسیەیە، بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ بەڕێوەبردنی بیروڕای گشتی و لاوازکردنی ترامپ لە دۆخی هەستیاری کێبڕکێی دەسەڵات لە ئەمریکادا. کەسایەتی مشتومڕئاوی ترامپ بە خاڵێکی لاواز دادەنرێت بۆ هێرشی میدیایی.