پەیامی کورد ... به‌رهه‌م ساڵح پۆستێکی نوێ وەردەگرێت
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمیسیارانی باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ کاروباری پەنابەران وه‌رگرت، كه دووە‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرینگ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئەمەش دووه‌م جارە له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌م جاریشە کە كوردێك ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
ئەم هەواڵە كە تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەێندراوە، نەریتی دەیان ساڵەی سەركردایەتی ئەورووپی بەسەر ئاژانسەكەدا دەشكێنێت.
دبەرهەم ساڵح لە نێوان نزیكەی دەیان كاندید هەڵبژێردراوە، کە لە نێویان دا كەسایەتییەكانی ئا‌ڵمانیا، سوئیس و سوید هەبووە.
بەرهەم جێگەی فیلیپۆ گراندی ئیتاڵی دەگرێتەوە كە لە كۆتایی ئەمساڵدا دوای دە ساڵ لە ڕۆڵەكەدا دەست لە كار دەكێشێتەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە پێش ئەوەی ببێت بە سكرتێریی گشتی، بۆخۆی سەرۆكی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە، بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی ئەم ئاژانسە دەست نیشان دەكات.