پەیامی کورد ... بەحرەین و فەرەنسا ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشی بەرگری یان واژوو کرد
🔹حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی هەینی لە کۆشکی ئەلیزە لە پاریس کۆبوونەوە و وتووێژیان ئەنجام دا.
🔹هەردوولا شایەتحاڵی واژووکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشی بەرگری لە نێوان بەحرەین و فەرەنسا بوون.
🔹بەپێی نووسینگەی ماکرۆن، ڕێککەوتنەکە “ئاڵوگۆڕی زانیاری ستراتیژی” لەخۆدەگرێت. نووسینگەکە زیادی کرد: ئەم ڕێککەوتنە ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاری پیشەسازی لە کەرتی بەرگری دا دەکاتەوە و هاودەنگی نێوان هەردوو ووڵات بەهێزتر دەکات لە ژێر تیشکی پەرەسەندنی گرژییە ژێئۆپۆلەتیکییە جیهانی و ناوچەییەکان.
پێت وایە ئەم جۆرە ڕێککەوتنە بەرگرییانە چ کاریگەرییەکیان دەبێت لەسەر ئاستی هاوکاری و سەقامگیری ناوچەکە؟