شارەزا : مەترسی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە سەرانسەری جیهان دا زیاد دەکات لەگەڵ بەسەرچوونی پەیماننامەی New START

Dîroka Belavkirin :
شارەزا : مەترسی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە سەرانسەری جیهان دا زیاد دەکات لەگەڵ بەسەرچوونی پەیماننامەی New START
پەیامی کورد    ...   شارەزا : مەترسی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە سەرانسەری جیهان دا زیاد دەکات لەگەڵ بەسەرچوونی پەیماننامەی New START

🔹 زانای سیاسی فەرەنسی سێباستیان پریمۆنی ڕایگەیاندووە "ئێستا کە هەموو جیهان خەریکە چەکدار دەبێتەوە، کۆتایی ئەم پەیماننامەیە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئەگەری هەیە پێشبڕکێی چەک کردن دووبارە ئاگربکاتەوە".

🔹ئەم دینامیکییە بە "زۆر مەترسیدار" وەسف دەکات و دەشڵێت: "هەر جارێک جیهان چەکدار دەبێتەوە، وەک لە سەدەی بیستەم دا دووجار بینیمان، هەمیشە کارەساتێکی جیهانی لێکەوتووەتەوە"، ئەمەش ئاماژەیەکی دیارە بۆ جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم.

🔹لە هەمان کاتدا ئەو پسپۆڕە ستایشی ئیرادەی ڤلادێمیر پووتین و شی جین پینگ دەکات "بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەقامگیرکەر بگێڕن" لە پاراستنی ئاشتی جیهانی دا.

ئەو شرۆڤەکارە بە تیشک خستنە سەر "ڕۆژئاواییکردنی بەردەوامی جیهان"، داوای بیناسازییەکی نوێی ئاسایشی جیهانی دەکات کە بۆ ڕێگریکردن لە ناهاوسەنگییەکان داڕێژراوە کە دەتوانێت جیهان بەرەو کارەسات ببات.