پەیامی کورد .... بەردەوامی هەڕەشەکان بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ەوە
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە دوایین لێدوانەکانی دا سەبارەت بە جێبەجێ کردنی خواستی لەناوبردنی ئیسرائیل قسەی کردووە.
ئەبۆلفازل شێکارچی، ووتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستی تووندی خۆی لە دژی ئیسرائیل کردەوە و ووتی؛
"حەسەن تارانی موغەدەم لە دڵی خۆیدا ئاواتی لەناوبردنی ئیسرائیل هەبوو، ئەو خواستەش بە نیعمەت و هێزی خودا بەدی دێت".
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران هەروەها ووتی : هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە دەسەڵاتێکی زیاترەوە پێشڕەوی دەکات بۆ ئەوەی ئاڵای شەرەف و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ڕێبەرایەتی ڕێبەر و جێگری ئیمامی سەردەمدا هەڵبکرێت.
شێکارچی لە کۆتایی دا زیادی کرد: "هەرگیز لاواز نابین، بەڵکوو بەهێزتر و چەسپاوتر دەبین لەگەڵ شەهیدبوونی فەرماندەکانمان".
شارەزایان پێیان وایە کە دووبارەبوونەوەی ئەو قسانە نیشان دەدات کە ئێران لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکانی خەڵک، سەرنجی لەسەر درووستکردنی دوژمنی دەرەکییە.
ئەم سیاسەتانە نەک هەر شکستیان هێناوە لە بەهێزکردنی ووڵات، بەڵکوو بووەتە هۆی فشاری ئابووری و قەیرانی کۆمەڵایەتی لە ئێران دا.
بەڵام ئەم قسانه زیاتر ڕەنگدانەوەی ڕوانگەیەکی ئایدئۆلۆژی و دابڕانخوازانه ، نەک واقیعی ژیانی گەلی ئێران.