پەیامی کورد ... بەغدا لەژێر فشاری ڕاستەوخۆی واشینتۆن ؛ وە ئەم جارە... هۆشدارییەکان هێڵی سووریان بڕیوە!
مایکل ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا- نەک بۆ دانووستان، نەک بۆ دیالۆگ- بەڵکوو بۆ سەپاندنی مەرجەکانی ترامپ لەسەر حکوومەتی داهاتووی عێراق!
ڕیگاس بە ڕوونی پەیامەکەی گەیاندووە؛
سەرۆک وەزیرانی نوێ دەبێ بەتەواوی لە ڕژیمی ئێران جیا بێت.
فەرمانی یەکەمی ئەو دەبێ چەک داماڵینی تەواوەتی میلیشیاکان و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری بێت.
وە گرینگترین ڕستەکەی:
"ئەمە داواکاری نییە... ئەمە فەرمانێکە."
ئەمریکا هۆشداری داوە؛
ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، ڕێوشوێنی کردەیی و قورس لە ڕێگادان.
واتە کۆتایی هاتنی یاری میلیشیاکان و دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکی گەورە لە بەغدا.
سەرچاوە عێراقییەکان دەڵێن؛
هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر و میلیشیاکان پێگەکانیان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق چۆڵ دەکەن، لە ترسی هێرشی ئاسمانی لەناکاو.
سەرچاوەکان دەڵێن، فەرمانەکان لەلایەن فەرماندەکانی سوپای پاسدارانەوە دەرکراون دوای ئەوەی ڕاپۆرتی هەواڵگرییان لەبارەی هێرشێکی نزیکەی ئیسرائیلیەوە، بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لەسەر چەند پێگەیەکی سەر بە ئەم گرووپانە لە ناو خاکی عێراقدا دەرکراون.