پەیامی کورد ... کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای ئەلقاعیدە لەلایەن ئەمریکاوە لە یەمەن
هەواڵدەری "ئەلعەرەبییە" بڵاوی کردەوە کە لە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریکا بۆ سەر ئەندامانی گرووپی ئەلقاعیدە، "مونیر بۆجەیلی ئەلهۆدەل" ناسراو بە ئەبوو ئەلهەیجا ئەلحەدیدی بەرپرسی فەرماندەیی سەربازی ئەو گرووپە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
شایانی باسە کوژرانی "ئەبوو ئەلهەیجا ئەلحەدیدی" لەلایەن ئەلقاعیدە و چەند سەرچاوەیەکی دیکەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەلعەرەبییە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بەوە داوە کە "مونیر بۆجەیلی ئەلهۆدەل" بە یەکێک لە باڵاترین فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکانی گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە بە ئەژمار دەهات و فەرماندەیی بەرەکانی شەڕ لە پارێزگاکانی "ئەلبەیزا"، "ئێب"، "شەبوە"، "ئەبەین" و "لۆجێح"ی لە ئەستۆ بووە.
ئەو فەرماندە باڵایەی ئەلقاعیدە لە ئۆپراسیۆنە تێرۆریستییەکانی ئەو گرووپە لە شوێنە جیاوازەکانی یەمەن ڕۆڵی سەرەکی بووە.