پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ساڵی داهاتوو سەردانی ڕووسیا دەکات
▫️ بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نزیکی ئاژانسەکە لەگەڵ ڕووسیا، ساڵی داهاتوو سەردانی ڕووسیا دەکەم، ڕافائێل گڕووسی بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند.
▫️ "بەدڵنیایی یەوە بەر لە هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی دەگەڕێمەوە بۆ ڕووسیا، چوونکە کارنامەیەکی زۆر تووندمان هەیە"، گرۆسی ئاماژەی بەوەش کرد، بە دڵخۆشییەوە سەردانی ڕووسیا بکاتەوە.
▫️ پێشتر گڕووسی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناڤۆکی سەردانی شاری کالینینگرادی ڕووسیای کرد و لەگەڵ ئەلێکسی لیخاچۆڤ بەڕێوبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ئەتۆمی دەوڵەتی ڕووسیا و بەرپرسانی دیکەی ڕووسیا کۆبووەوە. لە ساڵی ٢٠٢٦ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، کە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بەنیازە بەشداری تێدا بکات.