ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

Dîroka Belavkirin :
ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە
پەیامی کورد    ...   ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین کە ھەواڵێک ھەیە بۆ دەستوەردان لە ئاکامی ھەڵبژاردن، ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەێنین، کە بەھیچ شێوەیەک دەستوەردان و گۆڕینی ئاکامەکانی ھەڵبژاردن بە گشتی و کۆتاکان بەتایبەتی قبووڵ کراو نییە.

دەقی ڕاگەێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھاووڵاتیانی بەڕێز...

ھەروەکوو ئاگادارن پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕێککەوتی (١١ـی١١ـی ٢٠٢٥) لە کەش و ھەوایەکی دیموکراسیانە و ئازادانە و بە ڕێکوپێکی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەکان و کاندیدی کۆتاکان بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان و ڕێنمایی یەکان بەشدارییان کرد. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامی کۆتایی بەشێوەیەکی فەرمی ڕاگەیاند. 

ئێستاش لێرە و لەوێ گوێ بیست دەبین کە ھەواڵێک ھەیە بۆ دەستوەردان لە ئاکامی ھەڵبژاردن، بەتایبەتی کۆتاکان و گۆڕینی ئاکام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەێنین، کە بەھیچ شێوەیەک دەستوەردان و گۆڕینی ئاکامەکانی ھەڵبژاردن بە گشتی و کۆتاکان بەتایبەتی قبووڵ کراو نییە و، بە ھێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانکاری لە ئەنجامە ڕاگەێندراوەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٨ـی١١ـی٢٠٢٥