پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەرسام کردنی جیهان
سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی (ئێکسدا) نووسیویەتی، "هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا دەڵێت، "دەستنیشان کردنی هەولێر بە یەکەم شوێن لە ئاسیا بۆ پێویستی سەردان کردنی لە ساڵی 2026، بەڵگەیە بۆ میوان دۆستی و گەرم وگوڕی و هەزاران ساڵەی مێژووەکەی."