ترامپ : دوای هۆشدارییەکەی من، بەرنامەی لەسێدارەدانی ٨٣٧ كەس لە ئێران وەستا

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : دوای هۆشدارییەکەی من، بەرنامەی لەسێدارەدانی ٨٣٧ كەس لە ئێران وەستا
ترامپ : دوای هۆشدارییەکەی من، بەرنامەی لەسێدارەدانی ٨٣٧ كەس لە ئێران وەستا

دۆناڵد ترامپ لە ووڵامی پرسیاری پەیامنێرێک دا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران مەبەستیان بوو ٨٣٧ کەس لە سێدارە بدەن، بەڵام دوای هۆشدارییەکەی ئەو، جێبەجێ كردنیانی وەستاند.
ترامپ ووتی، ئێرانی ئاگادار كردۆتەوە لە ئەگەری جێبەجێ كردنی ئەو لەسێدارەدانانە، “ڕۆژێکی زۆر خراپ" چاوەڕێیان دەكات و لە کۆتایی دا "کەس لەسێدارە نەدرا".
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی كە ناتوانێ سەبارەت بە داهاتوو لێدوانێکی یەکلاکەرەوە بدات، ڕایگەیاند ; پێدەچێت ئەو بەرنامە لە دەستووری کار لابرابێت، هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو، بڕیاربوو لە سێدارەدانەکان لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممە جێبەجێ بكرێن.
هەروەها ترامپ لە ووڵامی پرسیارێك سەبارەت بە ئەگەری هەنگاوی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی، ئەو بژاردەیەی ڕەت نەكردەوە و ووتی : ناتوانم بڵێم لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، بەڵام جارێ ئەو پرسەیان وەلا ناوە.