بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی کورد

Dîroka Belavkirin :
بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی کورد
  • بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی کورد

ژیانی کیۆمەرس واعزی دوای دەست بەسەركران و ئەشكەنجەدان لە مەترسییەکی جیددی دایە

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، کیۆمەرس واعزی، چالاکی سیاسی و مامۆستای خانەنشین کراوی خەڵکی سونقورسەر بە پارێزگای کرماشان ، لە ڕۆژانی سەرەتای نائارامییەکان و هاوكات لەگەڵ قەرەباڵغ بوونی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە كارمەندانی قائیمقامیەتی ، واعزی دوای دەست بەسەر كردنی، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی تووند بووەتەوە. ئێستا دوای چوار بۆ پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر كردنی، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی ناوبراو نییە و بەدواداچوونەكانیش بۆ وەرگرتنی زانیاری، بێ ووڵام ماونەتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هۆشداری داوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەشکەنجەی تووند و نەبوونی هیچ هەواڵێك، نیگەرانییەکی جیددی لە سەر ژیانی کیۆمەرس واعزی هەیە و گومان دەكرێت کە ڕەنگە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دابێت.