پەیامی کورد ... دەست بەسەر كردنی سێ هاووڵاتی كورد لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەیی یەوە لە بۆكان و شنۆ
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "سلێمان کەریمی" و "فایەق عەبدۆڵڵازادە" خەڵکی بۆكان بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بەهمەن ڕەسووڵیان” خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەك سەبارەت بۆ هۆكاری دەست بەسەر كران و تۆمەتەكانی سەر ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەست دا نییە.