پەیامی کورد ... ترامپ : مەشهەد بە كۆبوونەوەی یەک ملیۆنی لەژێر کۆنترۆڵی خۆپیشاندەران دایە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، شاری مەشهەد کە دووەم گەورەترین شاری ئێرانە، بە کۆبوونەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
ترامپ لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی، هێزەکانی حکوومەت شارەکەیان بەجێهێشتووە و پاشەکشەیان کردووە. ناوبراو ووردەکاری زیاتری لەبارەی سەرچاوەی ئەو زانیارییانە نەخستووەتەڕوو..
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی پجڕانی ئینتەرنێت و سنوورداری زانیارییەكان، باس كردن لە دۆخی ئێستای مەشهەد زەحمەتە.
بەڵام لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕاپۆرت و دیمەنی بەربڵاوی كۆبوونەوە گەورەکان و دۆخی ئەمنی شاری مەشهەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە.