پەیامی کورد ... ترامپ : هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەستەبەر بێت
ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەستەبەر بێت، چوونکە هەمووان لە کۆماری ئیسلامی دەترسان و ئێستا ئیتر لێی ناترسن.
ناوبراو ڕۆڵی ئەمریکای لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە بەهێز ناوبرد و ووتی : ئێمە کارێکی گەورەمان کرد و توانای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیمان بە فڕۆکە بۆمب هاوێژە جوانەکانی بی-٢ لەناوبرد.
ترامپ ووتی : ئەگەر ئەمریکا هێرشی نەکردایەتە سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران، توانای ناوەکی کۆماری ئیسلامی لە نزیکەی دوو مانگ دا ئامادە دەبوو.