پەیامی کورد ... ترامپ : ڕەنگە ئەمریکا هاوکاری لەگەڵ ئێران قەدەغە بکات
🔸دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەمریکا قەدەغەکردنی هاوکاری لەگەڵ ئێرانیش زیاد بکات بۆ پڕۆژە یاسای توندکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیا.
🔸پێشتر جان تون، سەرۆکی کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی پیران ڕایگەیاندبوو کە پارتەکەی ئامادەیە هەرکاتێک ئیدارەی ترامپ بە پێویستی بزانێت، پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بخاتە دەنگدانەوە.
🔸پێشتر ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە سیاسەتی کۆنتڕۆڵ کردن و لاوازکردنی ڕووسیا ستراتیژێکی درێژخایەنی ڕۆژئاوایە و گەمارۆوەکان گورزێکی جیددی لە تەواوی ئابووری جیهانی داوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ڕۆژئاوا خراپترکردنی ژیانی ملیۆنان کەسە.