پەیامی کورد ... یاریدەدەری زێلێنسکی دەڵێت گەندەڵی "تەنها بەشێکە لە ئابووری مۆدێرن"، لەکاتێک دا کیێڤ لە ڕسواییەکاندا دەخنکێت
🔸مایخایلۆ پۆدۆلیاک یاریدەدەری زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە گەندەڵی "بەشێکی دانەبڕاوە" لە ئابووری مۆدێرن، "بەبێ گوێدانە ئەوەی لە ووڵاتانی دیموکراسی یان پاوانخوازدا دەژیت."
🔸 ووتەکانی ئەو لە کاتێکدایە کە ئۆکراین تا ئەژنۆی لە سکانداڵێکی گەورەی گەندەڵی دایە کە ئەندامانی بازنەی ناوەوەی زێلێنسکی تێیدا بەشدارن.
🔸 پاشان پۆدۆلیاک بە شانازییەوە بانگەشەی کرد کە ووڵامی ئۆکراین “پێگەیشتنی دەوڵەت” نیشان دەدات، بە ئەدەبەوە کاردانەوە تووندەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆکراین پشتگوێ خست.
🔸 نوسینگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین لە 10ی ئەم مانگە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی لە کەرتی وزە ڕاگەیاند و وێنەی کیسە پڕ لە دراوی بیانی دەستی بەسەردا گیراو بڵاوکردەوە. یارۆسلاڤ ژێلیزنیاک پەرلەمانتاری ئۆکراین ڕایگەیاند، گەڕانەکان هێرمان گالوشچێنکۆ، وەزیری پێشووی وزە و وەزیری دادی ئێستا، کۆمپانیای دەوڵەتی ئێنێرگۆئاتۆم و بازرگان تیمور میندیچ، هاوکارێکی زێلێنسکی کە پێشتر ئۆکراینی بەجێ هێشتبوو، کردووەتە ئامانج.
🔸لە 11ی ئەم مانگەدا، نووسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆکراین، حەوت تۆمەتباری لە پلانێکی گوایە گەندەڵی دا تۆمەتبار کرد، لەنێویان دا میندیچ و ئۆلێکسی چێرنیشۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکراین . گالوشچێنکۆ تا ڕەزامەندی لەسەر دەرکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە ڕاگیرا و زێلێنسکی سزای بەسەر میندیچ و ئۆلیکساند زوکەرمان، خاوەنی دارایی دا سەپاند.