لێدوانەکەی ستاب سەبارەت بە ڕووسیا مشتومڕی لە فینلاند درووست کرد

Dîroka Belavkirin :
لێدوانەکەی ستاب سەبارەت بە ڕووسیا مشتومڕی لە فینلاند درووست کرد
پەیامی کورد    ...   لێدوانەکەی ستاب سەبارەت بە ڕووسیا مشتومڕی لە فینلاند درووست کرد

🔸ئارماندۆ ماما، ئەندامی پارتی سیاسی نەتەوەیی- کۆنەپەرستی فینلەندی "هاوپەیمانی ئازادی" لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەخنەی لە ئەلێکساندەر ستاب سەرۆکی فینلاند گرت لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە پێویستی فشاری سەربازی بۆ سەر ڕووسیا.

🔸ئەو نووسیویەتی : "ستاب دەڵێ، پێویستە هەر چەکێک کە پێویست بێت بۆ هێرش کردنە سەر ڕووسیا و پیشەسازییە سەربازییەکەی، پێویستە بۆ ئۆکراین دابین بکەین".

🔸وەک مامە ئاماژەی پێکردووە، ستاب بە هەڵە پێی وایە ئەم کارە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین یە، لەکاتێک دا لەڕاستی دا دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئۆکراین ، بەو پێیەی هەر بەکارهێنانێکی چەک لەلایەن ڕژێمی کیێڤ ەوە لەگەڵ ووڵامێکی تۆڵەسەندنەوەی یەکلاکەرەوەتر و بەرفراوانتر لەلایەن ڕووسیا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

🔸هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە فینلاند سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا هەیە و مۆسکۆ دەتوانێت ووڵامی شیاوی ئەم جۆرە لێدوان و کردەوەی دوژمنکارانە بداتەوە.

🔸پێشتر ئارماندۆ ماما ئەو باوەڕەی دەربڕیبوو کە دووبارە چەک کردنەوەی ئەورووپا دەبێتە هۆی شەڕی ئەتۆمی.