پەیامی کورد ... ترامپ : کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە ڕژێمی سەرکوتكەری ئێرانی بە هەڕەشە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە توانای ئەتۆمی ئەو ووڵاتە لەناوچووە.
بە گوتەی ناوبراو، نەهێشتنی "مەترسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی" لە سەر ووڵاتانی ناوچەکە، یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی واشینتۆن لەگەڵ هاوپەیمانانی عەرەبییە.
ترامپ زیادی کرد؛ کە هێرشە ئاسمانییە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران "بە تەواوی و وورد" ئەنجام دراوە و ئەم کارە "هەوری ڕەش" کە ساڵانێک بوو سێبەری بەسەر ئاسایشی ناوچەکەدا کردبوو، لابرد.
هەروەها ووتی، ئەو هەورە تاریکە کۆماری ئیسلامی و توانا ناوەکییەکەی بوو و ئێمەش بە خێرایی و بە تەواوی لەناومان برد.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژیمی ئێران مەبەستیەتی لەگەڵ ئەمریکا ڕێككەوتن بكات و ئەگەری ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنەش لە ئارادایە.