سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران لە ئەمریکا دەرکران
فۆکس نیووز بڵاویکردەوە، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتی ئێرانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تۆمەتی “کردەوەی تیرۆریستی ناسراو یان گومان لێکراو” دیپۆرت کردەوەتەوە. ئەو سێ کەسە کە هەموویان ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران بوون، بۆ ئێران گەڕێندراونەنەوە.
ئیحسان خالیدی، موحەمەد مێهرانی و مۆرتەزا نەسیری کاکولكی، ئەو ناوانەن کە بە تایبەتی لە ڕاپۆرتی فۆکس نیووزدا ئاماژەیان پێکراوە.
لە ڕاپۆرتی فۆکس نیووزدا هاتووە کە موحەمەمەد مێهرانی و ئیحسان خالیدی لە ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەمریکا، هەروەها مۆرتەزا نەسیری کاکولكی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لە ڕێگەی سنووری باشووری کالیفۆرنیاوە هاتۆتە ئەمریکا، و دوای ئەوەی لەلایەن بریکارەکانی دەوریەی سنوورەکان ەوە ناسێندراوە، دەست بەسەرکرا و دواتر دەركرا.