گۆرانیبێژێکی کورد خەڵکی خوراسان لەلایەن چەتە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەرکرا
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان ، مێهدی پاک مێهر، گۆرانیبێژی کورد، تەمەن ٤٠ ساڵان ، خەڵکی شاری بۆجنووردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، زیاتر لە دە ڕۆژە لە لایەن ئیتلاعات ەوە دەست بەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لە بارودۆخێکی نادیاردا ڕاگیراوە.
بە پێی سەرچاوەکانی ئاگادار، مێهدی پاک مێهر پێشتر لە کاتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" ساڵی ١٤٠١ دەست بەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.