جێگیرکردنی بەربڵاوی کەشتییە خێراکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز
وێنەكانی مانگی دەستکرد و زانیارییەکانی بەدواداچوونی دەریایی کە لە ڕۆژی هەینی بڵاوکراونەتەوە، جێگیرکردنی بەرچاوی ناوگانێكی گەورە لە كەشتییە هێرشبەرە خێراكان لە گەرووی هورمز نیشان دەدەن.
لەسەر بنەمای ئەم وێنانە و شیکاری سەرەتایی :
لانیکەم ٤٠ کەشتیی هێرشبەری خێرا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بینراون کە نزیکەی ١٤ میلی دەریایی لە کەنارئاوەکانی ئێران ەوە دوورن.
ئەم کەشتیانە لە بنکەی دەریایی سەید مەجیدەوە لە نزیک شاری سیریک ەوە جێگیرکراون و لە یەکێک لە تەسکترین و هەستیارترین خاڵەکانی گەرووی هورمزدا چڕبوونەتەوە.