پەیامی کورد... "داعش" بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکی خۆکوژی دەگرێتە ئەستۆ کە ٢٠٠ قوربانی لە ئیسلام ئاباد لێکەوتەوە
ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" لە ڕێگەی کەناڵەکەی لە تێلێگرام، بەرپرسیارێتی هێرشێکی خوێناویی بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ڕاگەیاند، کە دوێنێ هەینی ڕوویدا.
بەرپرسانی پۆلیس و حکومەت ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٣١ کەس و برینداربوونی نزیکەی ١٧٠ کەسی دیکە لە کاتی نوێژی هەینیدا، لەو مزگەوتەی کە دەکەوێتە ناوچەی "تەرلای" لە دەوروبەری ئیسلام ئاباد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی "فەرەنسا پرێس"ی ڕاگەیاندووە: "هێرشبەرەکە لەبەردەم دەروازەکەدا وەستاوە و خۆی تەقاندووەتەوە."
ئەمە بە کوشندەترین هێرش لە ڕووی ژمارەی کوژراوەکانەوە لە ئیسلام ئابادی پایتەخت دادەنرێت لە دوای مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٨ەوە، کاتێک ٦٠ کەس لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا بە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو کوژران و بەشێکی هۆتێلێکی مجەلییان وێران کرد.