پەیامی کورد ... حکوومەتی عێراق پەشیمان دەنێتوە لە دانانی ناوی حیزبۆڵڵا و حووسییەکان لە لیستی تیرۆر
◾️ رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی كە ڕۆژنامەیەكی فەرمی حكوومەتی عێراق ە، گرووپی حووسییەکانی یەمەن و حیزبۆڵڵای لوبنانی وەکوو گرووپی تیرۆریستی ناساند.
▫️ بەڵام ماوەیەك بەر لە ئێستا، عەممار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگار بە وەکالەت و سەرۆکی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لە بانکی ناوەندی، بە نووسراوێکی (نهێنی و زۆر بەپەلە)، داوای لە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ناوی (حیزبۆڵڵای لوبنانی و حووسییەکانی یەمەن) لەو لیستە دەربهێنن کە بڵاو کرایەوە و ووتوویەتی "بە هەڵە دانراون".
▫️ لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "تکایە هەردوو بڕگەی (18 و 19)ی لیستەکە كە ناوی حیزبۆڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن هاتووە لاببرێن، بەهۆی ئەوەی لیژنەکە ڕەزامەندی لەسەر سڕکردنی پارەی ئەو قەوارانە نەداوە و وادیارە بە هەڵە لەناو سەرەتایی یەکان دا بڵاو کراوەتەوە".
▫️ جێگری پارێزگار بە وەکالەت و سەرۆکی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان دەڵێت: داواکارین بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوەی زۆر بەپەلە سەبارەت بەم بابەتە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو بکرێتەوە لەبەر گرینگییەکەی، تاوەکوو ئەو کاتەی بڕیارەکە هەموار دەکرێتەوە و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو دەکرێتەوە.