پەیامی کورد ... هەتا دێت ژمارەی لەسێدارەدراوان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی زیاتر دەبێت!
بی گوێرەی زانیارییەکان
◾️ لە زیندانی ئیسفەهان ٥ کەسی دیكە لە سێدارە دران.
▫️ بەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان لە سێدارە دران و بەمەش ژمارەی لە سێدارەدراوانی ئەو ڕۆژە گەیشتووەتەپێنج کەس.
▫️ سێ لە ئیعدامكراوەكان، تۆمەتی مادەی هۆشبەریان لەسەر بوو.
▫️ دوو زیندانییەكەی دیکەش هێشتا تۆمەتەكەیان دیار نییە، كە ناوی یەكێكیان شەهاب موختارییە.
◾️ بە پێی داتای ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕێکەوتی ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٤ تا ٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٥، ١٢٤ زیندانی لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان لە سێدارە دراونە كە لە چاو ساڵەكانی تر ژمارەكە بۆ دوو هێندە و نیو زیادی كردووە.