پەیامی کورد ... موستەفا هیجری : ئامادەیی تەواومان بۆ درێژەدانی خەبات هەیە، بە خەباتی چەکداری شەوە
لە ووتووێژێك دا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینگلیزی زمان " زی ئامارگی" موستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات لە بەشێكی دا دەڵێت; ئێمەی کورد یان هەرکام لە نەتەوە بن دەستەکان بە تایبەت نەتەوەی کورد لە ماوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمەدا زۆرترین قوربانیمان لە بەربەرەکانی دژی ڕێژیم داوە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە هیچکام لەو نەتەوانە بەتەنیا ناتوانن ڕێژیم بگۆڕن، بەتایبەت سەبارەت بە كوردەكان كە زۆر قین لە دڵە، هەمیشە ئامادەیە بە هەر بیانوویەک قینی دڵی خۆی بەسەر کورددا بڕێژێ، بۆیە لە بزووتنەوەی چەکداری ئێمەدا خەڵکەکەمان تێچووی گیانی زۆر دەدا، لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێ شان بە شانی باقی دانیشتووانی ئێران خەباتی خۆمان ـ جا هەر شێوە خەباتێک دژی ڕێژیم بێ ـ درێژە بدەین، نەک هەموو باری قورسی تێچووی گیانی بۆ گۆڕینی حکوومەت بخەینە سەرشانی گەلی کورد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ درێژەدانی خەبات هەیە، بە خەباتی چەکدارییشەوە و بەردەوامین لە بردنە سەری ئەو توانایی یە.