داهێنانی نوێی ئێران - مرۆڤی ڕاستەقینە لەبری ڕۆبۆت جل و بەرگیان لەبەر کردووە

Dîroka Belavkirin :
داهێنانی نوێی ئێران - مرۆڤی ڕاستەقینە لەبری ڕۆبۆت جل و بەرگیان لەبەر کردووە
پەیامی کورد   ...   داهێنانی نوێی مەلاکان - مرۆڤی ڕاستەقینە لەبری ڕۆبۆت جل و بەرگیان لەبەر کردووە

لە پێشانگای ڕۆبۆتیک لە دوورگەی کیش؛ ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتە زیرەکی دەستکردە مشتومڕاوییەکەی لادا، کە ئاشکرای دەکات ئەمانە کەسانی ڕاستەقینەن کە ماکیاژ دەکەن و خۆیان وەک ڕۆبۆت نیشان دەدەن...

لە سەردەمی داهێنانی ڕۆبۆتی مرۆڤدۆست دا؛ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی "سەیر" لە پێشانگای کیش ئینۆکس کاردانەوەی بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە.

لەم پێشانگایەدا ژنێک لە شێوەی ڕۆبۆتێکی مرۆڤدۆست دا پۆشراوە و خۆی بە "میس داتا" دەناسێنێت.

لە کاتێکدا ووڵاتانی جیهان ڕۆژانە پەردە لەسەر ڕۆبۆتە مرۆڤدۆستەکان و زیرەکی دەستکرد لادەدەن و تەنانەت سەعوودیە پەردەی لەسەر ڕۆبۆتە مرۆڤدۆستەکەی بە ناوی "میس سارا" لادا، کۆماری ئیسلامیش ئەم کارە گەمژانەیەی کرد بۆ ئەوەی لە دوای جیهانەوە نەکەوێت...