پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ هۆشداری تووند دەداتە سەرۆکوەزیرانی گرینلاند
🔹دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ینس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە بەهۆی ئەو لێدوانانەی کە دەڵێت پێم باشە ئەو دوورگەیە بەشێک لە دانیمارک بمێنێتەوە.
🔹پێشتر ینس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند دووپاتی کردبووەوە کە گرینلاند نایەوێت پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکات و پێی باشترە وەک بەشێک لە دانیمارک بمێنێتەوە و هاوکارییەکانی لەگەڵ ناتۆ بەهێزتر بکات.
🔹لە سەرەتای خولی دووەمی خۆیەوە، ترامپ چەندین جار باسی لەوە کردووە کە پێویستە ئەو دوورگەیە ببێتە بەشێک لە ئەمریکا و گرینگی ستراتیژییەکەی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی گەڕاندەوە. دۆخەکە دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی یەک لە ڤەنزۆئێللا پەرەی سەند. پاشان، ترامپ جارێکی دیکە جەختی لەسەر باوەڕەکەی کردەوە کە ئەمریکا پێویستی بە گرینلاند هەیە.